بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا تاوتوێ کرا.
نووسینگەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەدایە و ئەم قۆناغەش پێویستی بە پشوودرێژی و کۆنتڕۆڵ لە لایەن هەمووانەوە هەیە، هەروەها دەبێت هاوسەنگی وەک دەروازەیەک بەرەو مسۆگەرکردنی سەقامگیری دابین بکرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەدا حەکیم ڕۆڵی فەتوا مێژووییەکەی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراقی لە شکستی تیرۆریستان و مسۆگەربوونی سەرکەوتنی عێراقییەکان بەرز نرخاند./.