بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی بلاول بوتۆ زەرداری وەزیری دەرەوەی پاکستان، بە ئاماژە بە پەیوەندی نێوان گەلانی هەر دوو وڵات، گەلی ئێران و پاکستانی نەک تەنیا دراوسێ، بەڵکوو بە خزم و کەس ناو برد و وتی: زیاترین زیارەتکاری مەزاری پیرۆزی ئیمام ڕەزا (ع) خەڵکی پاکستانن و خۆشەویستی ئەوان بۆ ئالی بەیت (ع) زۆرە و ئەمەش یەکێک لە هۆکارەکانی نزیکبوونەوەی گەلانی ئێران و پاکستانە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ئاسایشی پاکستان بە ئاسایشی خۆمان دەزانین و پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و پاکستان دەبێتە هۆی گەشەی ئابوری و ئاسایشی زیاتری ناوچەکە بە گشتی.
ناوبراو وتی کە هیچ سنورێک لە بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و پاکستاندا نییە و دەتوانین پێداویستی ئەو وڵاتە لە بواری نەوت و گازیش دابین بکەین.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا بلاول بوتۆ زەرداری وەزیری دەرەوەی پاکستان وتی لە من ئەوەندە کە ڕۆڵەی پاکستانم، رۆڵەی ئێرانیشم.
ناوبراو دەستخۆشیی لە هەناردەی کارەبای ئێران بۆ پاکستان کرد و وتی کە ئامادەیی تەواومان بۆ تەواوکردن و بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکانی ڕابردوو لە بوارەکانی ئەمنی، بازرگانی و وزەدا هەیە./.