بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردار بەردی محەممەدۆف سەرۆک کۆماری تورکمانستان بە پێشوازی ڕۆستەم قاسمی وەزیری گواستنەوە و نیشتەجێبوونی ئێران گەیشتە تاران.
ئەمە یەکەم سەردانی بەردی محەممەدۆفە لە پۆستی سەرۆک کۆماری تورکمانستان بۆ تاران و پێشتریش لە ساڵی ڕابردوو وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی وڵاتەکەی سەردانی ئێرانی کردبوو.
سەردانەکەی ناوبراو بۆ تاران دوو ڕۆژە دەبێت و ڕێکەوتنی هاوکاری دووقۆڵی نێوان تاران و عیشق ئاباد واژۆ دەکرێت./.