بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکەوتنی هاوکاری گەشتیاری بە ئامادەبوونی عێزەتوڵڵا زەرغامی وەزیری گەشتیاری، پیشەسازی دەستی و گەشتیاریی کۆماری ئیسلامی ئێران و حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتیاریی عێراق واژۆ کرا.
وەزیری گەشتیاریی ئێران ڕێکەوتنەکەی بە ئاسانکارییەک لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و گەشتیارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات ناو برد و وتی: پەیوەندی شارستانی و کەلتوریی نێوان ئێران و عێراق لە سەردەمانی کۆنەوە تا پاش ئیسلام و ئەمڕۆش بەردەوام و کەم وێنەیە و گەلان داوای ئەوە لە حکومەتەکانی خۆیان دەکەن کە لە پێناو چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم گەشەپێدانی ئەم پەیوەندییانە هەوڵی زیاتر بدەن.
زەرغامی وتی کە پەرەپێدانی گەشتیاری لە نێوان ئێران و عێراق جوڵەیەک بە کەرتی ئابوری و دابینکردنی هەلی کار دەدات.
هەروەها حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتیاری عێراقیش وتی کە لە پاش کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و پرۆژە هاوبەشەکان لە بواری هونەری، گەشتیاری و ڕۆشنبیری سەردانی ئێرانم کردووە./.