بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەحید موبارەک سەیار باڵیۆزی تایبەتی بەحرەین لە دیمەشق نامەی دەستبەکاربوونی خۆیی ڕادەستی فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کرد.
حەمەد بن عیسا شای بەحرەین کۆتایی ساڵی 2021 وەحید موبارەک سەیاری وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە دیمەشق دەستنیشان کرد.
سەیار دەبێتە یەکەم باڵیۆزی بەحرەین لە سوریا لە پاش دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2011 تا ئێستا.
بەحرەین دووەم وڵاتی عەرەبی بوو کە لە پاش دەستپێکردنی قەیرانی سوریا، باڵیۆزخانە داخراوەکەیی کردەوە. پێشتریش ئیمارات باڵیۆزخانەکەی خۆیی لە دیمەشق کردبووە./.