بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووداوەکەش کاتژمێر 5 و 30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8 ی حوزەیران لە کیلۆمەتری 50 ی ڕێگای تەبەس – یەزد بووە و بە هۆی دەرچوونی شەمەندەفەرەکە لە هێڵی ئاسن بووە.
قایمقامی تەبەس ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە تا ئێستا 21 کوژراو و 43 برینداری بە دواوە بووە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی تەندرووستی گوازراونەتەوە.
کۆمەڵەی مانگی سوری ئێران ڕایگەیاندووە کە تیمەکانی فریاگوزاری خێرا چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە. هاوکات وەزیری گواستنەوە و شارسازیی ئێران بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ ئەم ڕووداوە داوە.
شەمەندەفەرەکەی هێڵی ئاسنی مەشهەد – یەزد 430 کەست تێدا بووە.
بەرپرسی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای خۆراسانی باشوری ئێران بە ئاماژە بە 43 برینداری ئەم ڕووداوە، ڕایگەیاندووە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە لە ئارادایە./.