بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات کە بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە سوریا ناسراون، ئەمڕۆ سێ شەممە 7 ی حوزەیران، ئامادەیی خۆیی بۆ هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی دیمەشق دەربڕی.
هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە هاوکاری هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا چەند ناوچەیەکی باکوری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کۆنتڕۆڵ کردووە و بەردەوام باسیان لە ئیدارەی سەربەخۆ کردووە بەڵام بە هەڕەشەکانی تورکیا و ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا و بە تەنیا هێشتنەوەی ئەوان، وەک هەمیشە ڕوویان هێناوەتە دیمەشق.
ئەنجومەنی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکانی تورکیا، ئامادەی هەماهەنگییە لە گەڵ حکومەتی دیمەشق.
ئەم هەڵوێستە لە میانەی ڕاگەێندراوێکی ئەنجومەنی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات هاتووە.
هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاندووە کە هەر هێرشێکی تورکیا، خەڵکی سوریا ڕوبەڕوی قەیرانێکی نوێ دەکاتەوە.
لە ڕاگەێندراوی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدا هاتووە کە هێرشەکانی تورکیا سەرەتایەکە بۆ دابەشبوونی سوریا و هەروەها کاریگەری لە سەر شەڕی دژ بە داعش دادەنێت.
بە پێی ڕاگەێندراوەکەی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات، داعش لە هەلومەرجی سوریای پاش هێرشەکانی تورکیا کەڵک وەردەگرێت و هێرشەکانی تورکیا کاریگەریی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری سوریا دەبێت و شەڕەکە پەلکێشی ناوچەکانی دیکەش دەکات./.