بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا کەیومەرس حەیدەری بە ئاماژە بە داگیرکاریی خاکی موسڵمانان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە وتی: لە کەمتر لە 25 ساڵی داهاتوو سەرجەم ئەو خاکانە بۆ ئامێزی ئیسلام دەگەڕێنەوە.
ناوبراو وتی کە دەسکەوتەکانی سەربازی و بەرگریی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە چقڵی چاوی دوژمنان.
لیوا حەیدەری وتی کە دەسکەوتە سەربازی و بەرگرییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەر و هەڵەیەکی دوژمنانە و لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ کات بە فیڕۆدان، تەل ئەبیب و حەیفا خاپوور دەکەین./.