بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف وتی کە هەڵوێستی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دژ بە ئێران، یارمەتیدەری سەرکەوتنی دانوستانەکانی ڤیەننا نابێت.
ئولیانۆف وتی کە ڕووسیا نابێتە بەشێک لەو پرۆسەیە کە لە لایەن ئەو چوار وڵاتەوە دەستیپێکردووە.
ئەو دیپلۆماتکارەی ڕووسیا وتی: هەر چی دەچینە پێشەوە، دەزانین کە هەڵوێستی ئەو وڵاتانە دژ بە دانوستانەکانی ڤیەننا چەندە نەرێنی و تێکدەری ڕەوتی دانوستانەکانە./.