بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکی بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) وتی کە ئایدۆلۆژیا و شۆڕشی ئیمام خومەینی گۆڕانکاریی لە جیهاندا خوڵقاند، ئەوان بە بیر و هزر، زانست و سەرکردایەتی خۆیان ئیسلامیان زیندوو کردەوە.
ناوبراو وتی کە سەرەڕای پیلانگێڕی دوژمنان، شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتیکردنی ئازادیخوازان و زوڵملێکراوانی جیهان بەردەوام دەبێت.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران ورە و هێزی خۆڕاگری فەڵەستینی لە پێناو ئازادکردنی قودس و خاکی فەڵەستین زیاتر کردووە./.