بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) وتی کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاوکێشەکانی ناوچەکەی بەرەو گۆڕانکاری برد.
ناوبراو جەختیکردەوە کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێز و بوێری زیاتری دایە گەلانی ناوچەکە بە تایبەت گەلی فەڵەستین تا لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و دوژمنی سەرەکی و هاوبەشی ئیسلامی و عەرەبی، واتە ڕژێمی داگیرکاری قودس، خۆڕاگری بکەن.
ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: گەل و خۆڕاگری فەڵەستین ئەمڕۆ بە پاڵپشتی ئازایەتی و بوێری خۆی و پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی ڕاوەستاوە و لە هەر ناوچەیەکی فەڵەستین زیانی بەو ڕژێمە گەیاندووە./.