بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، شەوی هەینی 13 ی جۆزەردان لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)، وتی: ئیمام خومەینی (رە) بەردەوام بانگهێشتیان بەرەو ڕێگای خودا و ئیسلام دەکرد، ئەوەی دەسکەوت و سەرکەوتن هەبوو بە نیشانەی گەڕانەوە بۆ ئەم ڕێگایەیان دەزانی، وەک ئازادکردنی خوڕەمشار کە فەرموویان خوڕەمشار خودا ئازادی کرد.
ناوبراو وتی: ئیمامی گەورە گرنگییەکی زۆریان بە خەڵک دەدا و دەنگی خەڵکیان بە پێوەرێکی گرنگ دەزانی.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیان: ئیمام خومەینی (رە) بەردەوام گرنگییان بە خەڵکی هەژار و چەوساوە نەک تەنیا لە ئێران بەڵکوو لە سەرتاسەری جیهان دەدا، ئەوان خەباتیان لە دژی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی دەکرد.
ڕەئیسی وتی: مەکتەبی ئیمام گرنگی بە زوڵملێکراوانی جیهان بوو، لە هەر شوێنێکی جیهان کە زەڵملێکراوێک هەبووە ناوی ئیمام خومەینی (رە) بۆ پاڵپشتیکردنی دیار بووە و ئێران لە پاش شۆڕشی ئیسلامی بووە پەناگە و هیوایەک بۆ خەڵکی زوڵملێکراوی جیهان.
وتیشی کە ئیمام خومەینی بەردەوام جەختیان لە سەر مسۆگەربوونی دادپەروەری لە کۆمەڵگا دەکردەوە، ئێمە مرۆڤی دادپەروەرمان هەیە و هەروەها مرۆڤی دادپەروەرخوازمان هەیە، ئیمام دادپەروەرخواز بوو و ئاڵای دادپەروەریی بەرز دەکردەوە و شۆڕشی ئیسلامی 42 ساڵیشە لەو پێناوەدا خەبات دەکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: من دڵنیایی تەواوم بە داهاتووی وڵات هەیە و بە دڵنیاییەوە کە داهاتووی وڵاتی ئیسلامیمان ڕوونە و لە ڕێنمایی و فەرموودەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەتوانین بەمە بگەین./.