بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا ئەعرافی بەڕێوەبەری خوێندنگە ئائینییەکانی ئێران لە چاوپێکەوتنی ڕێبەری مەسیحییەکانی کاسۆلیکی جیهان، پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی بە ناوبراو ڕاگەیاند.
ئایەتوڵڵا ئەعرافی لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: پاش ئەوەی کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاگاداری سەردانەکەی من بوون، سڵاویان گەیاندە بەڕێزتان و ستایشی پێشینەی کار و چالاکییەکانی بەڕێزتانیان کرد و جەختیان کردەوە کە ئێمە چاوەڕوان دەکەین کە ئێوە بەردەوام لە بەرەی بەرگری لە زوڵملێکراوانی جیهان و بە تایبەت گەلی فەڵەستین و یەمەن هەوڵ بدەن و هەڵوێستی ڕوون و شەفافتان هەبێت.
ئایەتوڵڵا ئەعرافی وتی: ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە سەبارەت بە بەرگری لە گەلی فەڵەستین هەوڵ بدرێت و چارەسەرکردنی بە پێی دەنگی خەڵک و هەڵبژاردن لە نێوان خەڵکی ڕەسەنی فەڵەستین بە لایەنگرانی سەرجەم ئائین و پێکهاتەکانی فەڵەستینەوە بێت.
پاپای ڤاتیکانیش سڵاوی گەیاندە ڕێبەری مەزنی شۆڕسی ئیسلامی ئێران و مەرجەع و گەورە کەسایەتییەکانی ئائینی و وتی کە ئێمەش تێبینییەکانی بەڕێزیانمان قبووڵە.