بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یەکەم رۆژی فیستیڤاڵەکە چەندین گۆرانی و میوزیک پێشکێشکران.
خەڵاتی هونەرمەند و کەسیاتییە داهێنەر و دیارەکانی کوردستان کرا.
شەهرامی نازری، مەزهەری خالقی، ئەنوەر قەرەداغی، ئەحمەد سالار، ئەرخەوان رەسول و فواد مەجید مسری خەڵاتی یۆبیلی زیزیون و تەمەنی 25 ساڵەی گەلاوێژیان وەرگرت.
فیستیڤاڵەکە چوار رۆژە و تاوەکو ئێوارەى شەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت.
جگە لە پێشبڕکێى شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوەى هەر چوار پارچەى کوردستان و عێراق و وڵاتانى عەرەبى و بیانیش، کۆمەڵێک پانێڵ و دیدار لەو سێ بوارەدا دەخرێنەڕوو