بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 25 ی ئایاری 2022، لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕسی ئیسلامی بەڕێوەچوو.
بەڕێزیان لە وتارێکدا ئاماژەیان بە ساڵیادی ئازادکردنەوەی شاری خۆڕاگری خوڕەمشار لە ژێر دەستی هێزەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق دا و وتیان: ئازادکردنەوەی خوڕەمشار لە ڕاستیدا گۆڕینی هاوکێشەیەکی تاڵ بە هاوکێشەیەکی شیرین بووە، گەلی ئێران ڕزگار کرا. ڕەنگە بەشێکی خەڵک زانیاری ئەوتۆیان لە سەر شەڕەکە نەبووبێت بەڵام ئەوانەی کە ئاگادار بوون، بەردەوام لە نیگەرانی و تاڵیدا ژیانیان بە سەر دەبرد.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئازادکردنەوەی خوڕەمشار و ئەو ڕووداوە گرنگە بە چ هۆکارێک بوو؟ تێکۆشان، خۆبەختکردن، ئیرادەیەکی بەهێز، دەستپێشخەری، دۆزینەوەی چارەسەر. هەموو ئەمانەش بە پشت بەستن بە خودای گەورە بوو، بۆ خودا کارکردن و پشت بەستن بە خودای گەورە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە درێژەدا وتیان: ئەم هەلومەرجە تەنیا تایبەت بەو قۆناغە و ئەو ڕووداوە نییە و لە سەرجەم ڕووداوە جۆربەجۆرەکانی وڵات وەک پرسە ناوخۆییەکان، دەرەکییەکان و …. دەتوانن سەرکەوتن بە دەست بێنن، بە یارمەتی ئەم چەند هۆکارە: تێکۆشان لە ڕێگای خودا و هەنگاوی جیهادی، پشت بەستن بە خودا، ئیرادەی بەهێز، دەستپێشخەری و نموونەکانی لەم شێوەیە./.