بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلکساندر نۆواک لە میانەی بەشداریی لە کۆنفرانسێکی بازرگانیی ئێران و ڕووسیا وتی کە بە پێی ئەنجامەکانی ساڵی ڕابردوو، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوانمان گەیشتە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار و ئەمساڵیش لە سێ مانگەی یەکەم لە سەدا 10 ڕێژەی ئاڵوگۆڕەکان بەرزتر بووەتەوە.
پێشتریش گومرکی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 2021 لە سەدا 81.7 بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی گومرکی ڕووسیا، هەناردەی ئەم وڵاتە بۆ ئێران 3 ملیار و 68 ملیۆن دۆلار و هاوردەش لە ئێران 967 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بووە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بە یاوەری شاندێک بەشداری کۆنفرانسی هاوبەشی بازرگانی وڵاتەکەی و ئێرانی لە تاران کرد./.