بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیناتۆری باڵای ئەمریکا لیندزی گراهام لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند کە دەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕووسیا سیاسەتی پەرەپێدانی ڕێکخراوی سەربازی ناتۆ جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو داوایکرد کە ڕووسیا لە ڕیزی ئەو وڵاتانە زیاد بکرێت کە بە پێی سیاسەتەکانی واشنتن پاڵپشتی لە تیرۆریزم دەکەن.
گراهام وتی کە ئەمریکا لە ئۆکرانیا سەرقاڵی شەڕە بۆ داهاتووی ئەورووپا.
سیناتۆرە ئەمریکییەکە هەروەها وتی کە ناتۆ دەبێت گەورەتر بێت نەک بچووکتر و ئەورووپاش واز لە بەسراوەیی بە نەوت و گازی ڕووسیا بێنێت.
وتیشی کە دەبێت ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا واز لە دەسەڵات بێنێت و بە تاوانی شەڕ دادگاییش بکرێت./.