ڕێبەڕی مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرده‌وه: ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئامانجەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران،هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە و ئەوان ئەگەر بتوانن کۆماری ئیسلامی لەناو دەبەن، بەڵام ناتوانن.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه لە ماڵپەڕی راگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی، حه‌زره‌تی ئایەتووڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە هاوکات له گه‌ڵ یادی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ساڵۆگه‌ری داگیرکردنی بنکه‌ی سیخوڕی ئه‌مریکا له تاران، لە چاوپێکه‌وتنی لەگەڵ هەزاران خوێندکار و قوتابی زانکۆکانی ئێران، بەرەنگاری گەلی ئێران لەگەڵ چەوسێنەریی بە بەرەنگارییەکی لۆژیکی، ژیرانە و پشت ئه‌ستوور بە ئەزموونی مێژوویی زانی و ڕایانگەیاند کە ئەمریکا، هەمان ئەمریکای ڕابردووه، بەڵام هه‌ندێک بە ئەنقەست هەوڵ دەدەن ئەم دوژمنە پیلانگێڕە لە بیری گه‌لی ئێران ببه‌نه‌وه بۆ ئەوەی ئەمریکا دەرفەتی گونجاو به دەست بێنێت پیلانه ڕه‌شه‌کانی دژ به گه‌له‌که‌مان جێبه‌جێ بکات.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی له درێژه‌دا وتیان: تەنانەت ئەگەر ئایەتی قورئان باس لە خۆڕاگری و بەرەنگاری لەگەڵ زوڵم نەکات. ڕووداوی گەورەی کودەتای ۲۸‌ی گەلاوێژی ساڵی۱۳۳۲، پیشان دەدات چۆن لەگەڵ ئەمریکا هەڵسوکەوت بکەین.
به‌ڕێزیان دوژمنایه‌تی ئەمریکا لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان وەبیرهێنایەوە و ڕایانگەیاند: پاش شۆڕش، ئەمریکییەکان تا ماوەیەک لە تاران باڵوێزخانەیان هه‌بوو و لەگەڵ حکومه‌تی ئێران پەیوەندییان هه‌بووە بەڵام تەنیا یەک ڕۆژ، دەستیان لە پیلان هەڵنەگرت و ئەم ئەزموونە مێژووییە، دەبێت بە هەندێک کەس پیشان بدرێت کە پەیوەندی و دۆستایه‌تی نابێتە هۆی کۆتایی هاتنی دوژمنایه‌تی و پیلانگێڕی ئەمریکا.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا بە دەستی کۆمەڵێک خوێندکاریان بە کاردانەوەیەک بە پیلانەکانی واشنتن وسف کرد و له درێژه‌دا وتیان: ئەو بەڵگانەی کە لەو باڵوێزخانەیە دەست کەوت پیشان دەدات ئەو باڵوێزخانە، لە ڕاستیدا بنکه‌ی سیخوڕی و ناوەندی پیلانە بەردەوامەکان دژی گەلی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی بووە.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی ڕایانگەیاند: لەم ساڵانەی دواییدا کەسانێک هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه بە له بیر کردنی ئەزموونە بەردەوامەکانی گەل، ڕواڵەتی ڕەنگ کراوی ئەمریکا بخەنەڕوو و وا پیشان بدەن کە ئەگەر ئەمریکییەکان ڕۆژانێک به دوژمنی ئێران داده‌نران، ئەمرۆ دەستیان لە پیلان هەڵگرتووە.