بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی نێودەوڵەتی دراو بە بڵاوکردنەوەی ئاماری وەبەرهێنانی ناپەتی ناوخۆیی 193 وڵاتی جیهان بە پێی پێوەی هێزی کڕین لە ساڵی 2021 ڕایگەیاندووە کە ئێران پلەی بیستەمی نێو گەورەترین ئابورییەکانی جیهانی هەیە.
بە پێی خەمڵاندنەکانی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە، بەهای وەبەرهێنانی ناپەتی ناوخۆیی ئێران لە ساڵی 2021 زیاتر لە 1436 ملیار دۆلار بووە کە بەم پێیەش ناوی لە ڕیزبەندیی جیهانی لە پلەی 20 دا هاتووە.
ئابوریی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە ڕوبەڕوی قورسترین سزا و گەمارۆ زاڵمانەکان بووەتەوە، لە 173 وڵات لە ساڵی 2021 گەورەتر بووە.
ئۆسترالیا بە وەبەرهێنانی ناپەتی ناوخۆیی 1450 ملیار دۆلار یەک پلە لە سەروی ئێران و لە پلەی 19 دا بووە، پۆڵەندا بە 1429 ملیار دۆلار لە پلەی 21 دا ناوی هاتووە.
بە پێی ئەم ئامارەش، وڵاتانی وەک میسر، تایلەند، پاکستان، هۆڵەندا، ئەرجەنتین، ئەفریقای باشور، ئیمارات، سویسرا، بەلژیکا، سوید، نەمسا، نەرویژ، پۆرتۆگاڵ، یۆنان، فینلەندا، عۆمان و کوێت ئابورییەکی بچووکتریان بەراورد بە ئێران لە ساڵی 2021 هەبووە.
سندۆقی نێودەوڵەتی دراو پێشبینی ئەوەیکردووە کە وەبەرهێنانی ناپەتی ناوخۆیی ئێران بە پێی پێوەری هێزی کڕین لە ساڵی 2022 زیاتر لە 137 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە و بگاتە 1573 ملیار دۆلار.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، چین لە ڕووی پێوەری هێزی کڕین بە گەورەترین ئابوریی جیهان هەژمار دەکرێت و ئەمریکا لەم ڕووەوە پلەی دووەمی هەیە. وەبەرهێنانی ناپەتی ناوخۆیی چین لە ساڵی 2021 زیاتر لە 27206 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە کە زیاترە لە وەبەرهێنانی 22997 ملیار دۆلاریی ئەمریکا لەم ساڵەدا.
هیندستان بە 10128 ملیار دۆلار لە پلەی سێهەمدایە، ژاپۆن بە 5615 ملیار دۆلار لە پلەی چوارەم و ئەڵمانیا بە 4856 ملیار دۆلار لە پلەی پێنجەمی ئەم ڕیزبەندییەدا ناوی هاتووە.
ئەو وڵاتانەی کە لە پلەکانی 6 تا 19 ناویان هاتووە بریتین لە: ڕووسیا، ئەندونیزیا، برازیل، بەریتانیا، فەرەنسا، تورکیا، ئیتالیا، مەکزیک، کۆریای باشور، کەنەدا، ئیسپانیا، سعوودیە، تایوان و ئۆسترالیا./.