سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه‌سازی، کانزا و بازرگانی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند که هه‌نارده‌کردنی ئه‌م پارێزگایه له 6 مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 18 به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕه‌زا ڕه‌حیمی له ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌ت به ڕێزلێنان له هه‌نارده‌کارانی سه‌رکه‌وتووی پارێزگای کرماشان که له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌ڕێوه‌چوو، وتی: ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه له ده‌ره‌نجامی هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌که ئیدارییه‌کانی پارێزگای کرماشان بووه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئابوری مه‌کینه‌ی جوڵێنه‌ری هه‌ر وڵاتێکه، وتی: کوالیتی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کان له ڕه‌وتی هه‌نارده‌کردندا گرنگی و بایه‌خی پێ دراوه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه‌سازی، کانزا و بازرگانی پارێزگای کرماشان له درێژه‌دا وتی: بازرگانانی کرماشان پێویسته بیر له دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێ بکه‌نه‌وه. ڕاشیگه‌یاند: چوار بازاڕی نوێمان به بازاڕه‌کانی به‌کارهێنانی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی کرماشان زیاد کردووه.
ڕه‌حیمی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا جه‌ختی له سه‌ر گرنگی بازاڕچه سنورییه‌کانی کرماشان کرده‌وه و وتی: بازاڕچه سنورییه‌کانی کرماشان موڵکی هه‌موو ئێرانه و پێویسته هاوشانی گرنگی پێگه‌ی ئێران بایه‌خیان پێ بدرێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: پێویسته به‌ره‌و هه‌نارده‌کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی ته‌کنیکی و ئه‌ندازیاری هه‌نگاو بنێین و گرنگی زیاتر به‌م به‌شه بده‌ین.