بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یارییەکە رۆژی ٥-٥-٢٠٢٢ لە کاتژمێر ٥:٣٠ ی ئێوارە لەسەر یاریگای فەیحا بەڕێوەدەچێت، پێش ئەم یارییە هەردوو تیپ مەشقەکانیان چڕکردۆتەوەو یانەی میوانداریش راهێنەری نوێی دەستنیشانکردووە بە هۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی کە هەیانە کە پێش دەستپێکی ئەم گەڕە بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ لە پلەی نۆزدەیەمەو مەترسی زۆری دابەزینی لەسەرە بۆ وەرزی داهاتوو.
هەرچی نەورۆزە بە ورەیەکی بەرزەوە گەشتە درێژخایەنەکە بۆ بەسرە ئەنجامدەدەن بە تایبەت پاش تۆمارکردنی ئەنجامە باشەکانیان لە قۆناغی دووەم کە خاوەنی ٣٥ خاڵن و لە خانەی دوانزەهەمینی ریزبەندن.
بۆ ئەم یارییە نەورۆز بێبەشە لە تواناکانی رێکان رزگارو محەمەد سامی کە بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانیان ناتوانن بەشداری یارییەکە ببن .