بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی قودس، جەختیکردەوە: خۆڕاگری و پاڵپشتی لە فەڵەستین، تەنیا ڕێگاچارەی کێشەی فەڵەستین، دەرکردنی داگیرکاران و نەهێشتنی زایۆنیستەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان و پەنابەرانی فەڵەستینی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەوانە و هەر پلانێکی سازشت بە تایبەت ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی تەزویر و منداڵکوژی زایۆنیستی کە دووبارەکردنەوەی هەڵە گەورەکەی ئەنوەر ساداتی خائینە، هەنگاوێکی شکستخواردوو، خیانەتێکی ئاشکرا و نەبەخشراوە.
لە بەیاننامەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە: بڕیارە مێژووییەکە و دەستپێشخەرییە حەکیمانە و ستراتیژییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە دیاریکردنی کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەک ڕۆژی جیهانیی قودس، لە ڕیزی شانازییەکانی گەلی ئێرانە بۆ ڕۆڵی ئاشکرا و بەرچاو لە پاڵپشتی گەلی فەڵەستین و سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی گەلانی موسڵمان و تەنانەت مرۆڤایەتی لە دژی داگیرکارانی قودس.
بەیاننامەکە دەڵێت: بە تێپەڕبوونی 43 ساڵ لە دیاریکردنی ڕۆژی جیهانی قودس، 74 ساڵ بە سەر دامەزراندنی ڕژێمی تەزویر، تاوانبار و کاتیی زایۆنیستی و جێبەجێکردنی پیلانگێڕییەکانی وەک سازشت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی بەردەم مانەوە و ئاسایشی زایۆنیستەکان، ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە بە تایبەت سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی خەڵکی فەڵەستین لە ناوچە داگیرکراوەکان و ناوەندی ئەو ڕژێمە، پیشاندەری ئەو ڕاستییە دەبێت کە هەناسەکانی تەل ئەبیب کەوتووەتە هەژمار و داگیرکارانی قودسی پیرۆز بە خێرایی بەرەو نەمان و لەناوچوون نزیک دەبنەوە.
سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران خەباتی گەلی فەڵەستینی بردە قۆناغێکی نوێ و دەسکەوتی ئەو گەلە و شکستەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی زیاتر کرد و بە بەرەکەتی یەکڕیزی و بێداریی ئیسلامی لە سەرجەم ناوچەکانی جیهان، ڕژێمی زایۆنیستی لە هەڵوەشانەوە نزیک بووەتەوە و مسۆگەربوونی درووشمە ستراتیژی و مێژووییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بۆ سڕینەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر لاپەڕەی ڕۆژگار و ئازادیی قودسی پیرۆزی نزیکتر کردووەتەوە./.