بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل لە میانەی وتارێکی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی جیهانی بۆ پاڵپشتی لە قودس و فەڵەستین، وتی: ستراتیژی دوژمنی زایۆنیستی، زاڵبوونی تەواوە بە سەر سەرتاسەری فەڵەستین و ئەم ڕژێمە بە هەر شێوازێک هەوڵی کۆتایی هێنانی شەڕ لە مزگەوتی ئەقسا دەدات.
ناوبراو وتی: گەلی فەڵەستین بوێرانە لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی داگیرکارانی زایۆنیستی ڕاوەستاون و ئەوەیان سەلماند کە ئەم مزگەوتە تەنیا مافی موسڵمانانە و جولەکەکان هیچ مافێکیان نەبووە و نابێت.
مەشعەل وتی کە سەرەڕای نابەرامبەریی ئیمکانیات، ئیرادەی گەلی فەڵەستین بە سەر ئیرادە و خواستی زایۆنیستەکاندا سەرکەوتووە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: پێشەنگی شەڕی ئەم دواییەی مزگەوتی ئەقسا، گرووپێک لە گەنجان و ژنانی تێکۆشەری فەڵەستین لەو مزگەوتەدا بوون کە بە نوێنەرایەتی لە موسڵمانانی جیهان بەرگرییان لە یەکەم ڕووگەی خۆیان کرد./.