بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا شرۆڤەی هەر هەوڵ و هەنگاوێکی نادۆستانەی لە دژی ئەم وڵاتە کردووە و ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ وەڵامی دەداتەوە.
لە نوێترین بڕیاردا مۆسکۆ دەیەوێت وەک وەڵامێک بۆ ئەڵمانیا، 40 دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتە دەربکات. وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە باڵیۆزی ئەڵمانیای بانگهێشت کرد و ناڕەزایەتی خۆیی لە بەرامبەر دەرکردنی 40 دیپلۆماتکارەکەی لەو وڵاتە پێ ڕاگەیاند.
ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووش مۆسکۆ فەرمانی دەرکردنی دەیان دیپلۆماتکاری ئەورووپیی دەرکرد، 21 دیپلۆماتکاری بەلژیکا، 15 دیپلۆماتکاری هۆڵەندا و 4 دیپلۆماتکاری نەمسا لەو چوارچێوەدا لە ڕووسیا دەرکران./.