بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران هەواڵی ناردنی چەکی ئێرانیی بۆ ئەو وڵاتە بە درۆخستەوە.
لە بەیاننامەیەکی ئەو باڵیۆزخانەیە کە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە ئەو زانیارییانەی هەندێک میدیا بە ناوی ناردنی چەکی ئێرانی بۆ ڕووسیا بڵاویان کردووەتەوە، درۆیە و لە گەڵ ڕاستییەکان یەک ناگرێتەوە.
پێشتر ڕۆژنامەی گاردیەن پڕوپاگەندەی ئەوەی کردبو کە مووشەکی دژە تانک لە عێراق و سیستەمی دژە ئاسمانیی باوەڕی 373 ی ئێران بۆ شەڕی ئۆکرانیا ڕەوانەی ڕووسیا کراوە./.