وه‌فدێکی پارله‌مانی ئێران له ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌ت به پرسه‌ی ئه‌حمه‌د چه‌له‌پی سه‌رۆکی پارتی کۆنگره‌ی نیشتمانی و لێژنه‌ی دارایی پارله‌مانی عێراق به‌شداری ده‌کات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، که‌ناڵی ئاسیا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی کۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕایگه‌یاند که وه‌فدێک له نوێنه‌رانی پارله‌مانی ئێران له ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌ت به پرسه‌ی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی که له شاری به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت به‌شداری ده‌که‌ن.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی که‌سایه‌تی به‌ناوبانگی سیاسی و ئابوری و له دامه‌زرێنه‌رانی عێراقی نوێ، ڕۆژی سێ شه‌ممه به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له به‌غدا کۆچی دوایی کرد.