بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، «Daily Variety»بڵاوی کردەوە؛ ئەندی سێرکیس ئەستێرەی فیلمی « Batmn» بڕیارە ئەنیمەیشێنێک لە ڕۆمانی «قەڵای ئاژەڵان»ی جۆرج ئۆروێل بەرهەم بهێنێت.
سێرکیس ئەم فیلمە بە پێی سێناریۆیەکی نیک ئێستوولێر لە ستۆدیۆی ئەنیمەیشێن سازی «ڕیۆدێنس» بەرهەمدەهێنێت.
ئەم ئەکتەر و دەرهێنەرە ئینگلیسیە سەبارەت بەم بەرهەمە وتی: لە گەڵ گرووپی بەرهەمهێنەر هیوادارین کە ئەم بەرهەمە بەهێز و ڕێک و پێک بێت و بتوانێت بۆ هەموو جیل و تەمەنێک بە کەڵک بێت و هەموو توێژەکان بەرەو خۆی ڕاکێشێت. لەڕاستیدا ئەمە چیرۆکە نەتەنیا بۆ ئێمە بەڵکوو بۆ داهاتوویشە.
لەم ڕۆمانە بەناوبانگەی «قەڵای ئاژەڵان» پاش ۷۷ ساڵ لە چاپ و بڵاو بوونەوەی چەندین وەرگیراوی لێ دەرهێنراوە کە یەکێکیان «لایو ئەکشێن»ێکی تێکەڵاوە لە ساڵی ۱۹۹۹ بەدەنگی کێلسی گرامر، جوولیالۆیس دریفۆس و پاتریک ئێستوارت. هەروەها ئەنیمەیشێنێک لەم کتێبە لە ساڵی ۱۹٥٤ وەک فیلمێکی دژە کۆمۆنیستی بەرهەمهێنرا.