بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: سەردەمێک باس لەوە دەکرا کە چارەنووسی گەلی فەڵەستین لە سەر مێزی دانوستان دیاری دەکرێت بەڵام ئەمڕۆ چارەنووسی ئەو گەلە کەوتووەتە دەستی ئیرادەی تێکۆشەران و خۆڕاگرانی فەڵەستینی.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ دوو زوڵمی گەورە لە دژی موسڵمانان دەبینین، یەکێک لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دژ بە خەڵکی موسڵمان و بەڕۆژووی فەڵەستینی و ئەوی دیکە تاوانەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش وەک دەستکردی ڕۆژئاوا و زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی زوڵملێکراوی ئەفغانستان.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی قودس وتی: لە ڕۆژی جیهانی قودس یەکگرتنی موسڵمانان زیاتر دەبێت و هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا بگاتە ئازادیی قودس و گەیشتنی فەڵەستینییەکان بە مافی 70 ساڵەی خۆیان./.