بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند لە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری هەفتەی داهاتوو میوانداری کۆبوونەوەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و وڵاتانی دیکە دەکات بە مەبەستی قسە و باسکردن سەبارەت بە پێداویستییە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.
ناوبراو وتی کە هاوکارییە سەربازییەکان هێز و توانای ئۆکرانیا لەم شەڕەی دژ بە ڕووسیا زیاتر دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی کە ئێمە سەرکەوتنی ئۆکرانیامان دەوێت.
وتیشی کە لە ئێستادا کار لە سەر فێرکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری فینیکس دەکەین./.