بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گومرکی چین باس لەوە دەکات کە لە مانگی ئادار عێراق سێهەم هەناردەکاری گەورەی نەوت بۆ ئەو وڵاتە بووە.
عێراق لە مانگی ئاداری 2022، بڕی 4 ملیۆن و 730 هەزار تەن نەوتی هەناردەی چین کردووە کە دەکاتە 33 ملیۆن و 583 هەزار بەرمیل و ڕۆژانەکەشی یەک ملیۆن و 83 هەزار بەرمیل بووە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 30.7 و بەراورد بە مانگی شوباتی 2022 لە سەدا 52.2 گەشەی کردووە.
سعوودیە بە هەناردەی 6 ملیۆن و 860 هەزار تەن (48 ملیۆن و 70 هەزار بەرمیل) پلەی یەکەم و ڕووسیا بە هەناردەی 6 ملیۆن و 390 هەزار تەن (45 ملیۆن و 360 هەزار بەرمیل) پلەی دووەمی هەناردەکارانی گەورەی نەوت بۆ چین لە ماناگی ئادار بوون.
ئیمارات و عۆمانیش لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدا ناویان هاتووە./.