بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرش و دەسدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی خۆیی بۆ هەر عێراقییەکی ئازادیخواز کە دژی ئەم سیاسەتەی تورکیایە، ڕاگەیاند.
ناوبراو هاوخەمی و پاڵپشتی خۆیی بۆ ئەو کەسانە دەربڕی کە لە زێد و کەنیسەکانی خۆیان بە هۆی بەردەوامی هێرشەکانی تورکیاوە ئاوارەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک بوون و جەختیکردەوە کە هێرشەکانی تورکیا بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی برایانی مەسیحی.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕەخنەی لە شەڕی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە گرت و وتی کە بۆ دەبێت خەڵکی کورد و مەسیحی بە هۆی ئەم شەڕەوە نیگەرانی، کوژران و ئاوارەبوون قبووڵ بکەن؟
وتیشی کە بوونی دەیان بنکەی سەربازی تورکیا و هێرشی سەر گوندە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت کۆتایی پێ بهێندرێت و حکومەتی بەغداش دەبێت لە زووترین کاتدا ئەم پرسە تاوتوێ کات و کۆتایی بە بوونی ئەندامانی پەکەکە لە هەرێم بێنێت تا خەڵک لە ئاسایشدا بتوانن لە گوند و ناوچەکانی خۆیان ژیان بە سەر بەرن./.