بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی زایۆنیستیی یدیعۆت ئەحارانۆت ڕایگەیاندووە کە پاش هێرشێکی مووشەکی لە کەرتی غەززەوە، سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لەو ناوچەیە بۆردومان کردووە.
کەناڵی تەلەفزیۆنیی قودس ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی داگیرکاران ناوەندێکیان لە ناوەڕاستی غەززە بۆردومان کردووە.
ئاژانسی هەواڵی شەهاب لە سەر زاری پەیامنێرەکەی لە کەرتی غەززەوە ڕایگەیاند کە درۆنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پێگەیەکی خۆڕاگرییان لە ڕۆژئاوای نەسیرات بۆردومان کردووە.
کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە یەکەی دژە ئاسمانیی گرووپەکانی خۆڕاگری ڕوبەڕوی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتەوە.
میدیاکانی فەڵەستینیش ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژئاوای خان یۆنس بووەتە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی./.