بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرش و دەسدرێژییە سەربازییەکانی ئەمجارەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق لە هەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراق لە لایەن داگیرکارانی تورکیاوە لە باکوری ئەم وڵاتە بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی نەوت و گازی عێراق، زاڵبوون بە سەر ڕێگای ئاورێشم و دیاریکردنی ئەو ڕێگایە لە پێناو گەیشتن بە خەونی زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە هاوکاری بەرپرسانی عێراق و وڵاتانی دژبەری ئەم وڵاتەیە.
کەتائیبی حیزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق هۆشدارییەکی جیدییە و پێویستی بە وەڵامدانەوەی ڕاستەقینەی هەموو لایەنێک و سنوردارکردنی بەرژەوەندییەکان و هەژموونی تورکیایە./.