بهپێى ڕاپۆرتی جام کوردی لە راگهیهندراوێكى یانهى سهیدسادق تێیدا هاتووه ، سبەینێ لە دوواین گەڕی خولی نایابی کوردستان لەبەرامبەر ئەرک و ماندوبونەکانی بۆ یانەکە لە یاریگای یانەی سەیدسادق سندوقێک دادەنێین بۆ پێشکەش کردنی هاوکاری خەڵکی شارو هاندەران بۆ یاریزانی خۆشەویست مالۆمۆ ساندای.
ساندای ماوەی 2 ساڵ ڕۆڵێکی گرنگی بینووه لە ئەنجامەکانی یانەکە و هاوکارو هۆکارێکی بەهێز بوو بۆ سەرخستنی سهیدسادق بۆ ڕیزی خولی نایاب ئەمساڵیش بە ئاستێکی باشەوە هاوکاریەکی باشی هاوڕێکانی کرد لەناو یاریگا جگە لەمانەیش مرۆڤێکی ڕێزدارو خۆشەویست بوو لەناو هاندەران و خەڵکی شارەکە.
راگهیهندراوهكه داوا لە سەرجەم هاندەران و خەڵکی بەوەفای سەیدسادق دەکات هەرکەسەو لای خۆیەوە سبەینێ بەشداری ئەو کەمپینە بکەن تا بتوانن لەو ڕێگاوە کەمێک لە ئەرکی سەفەری گەڕانەوەی سوک بکەن و پاداشتێکیش بێت بۆ ئەو هەموو خزمەتەی بە یانەکەی کرد”