وتووێژ: سارا سه‌راوانی- وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: مورته‌زا مورادی
مه‌جید خهڕاتها له دایکبووی 29ی سێپتێمبری 1985ی زایینییه و پاش سێ برا به ناوه‌کانی مه‌سعوود، سه‌عید و وه‌حید و خوشکێک له دایکبووه. خهڕاتها له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه فێربوونی سازه جۆراوجۆره‌کانی ده‌ست پێ کردووه و ده‌نگی خۆشیشی مزگێنی گۆرانیبێژێکی ده‌نگخۆشی هێناوه‌ته ئاراوه. ناوبراو ڕسته‌ی هونه‌ری له زانکۆ ته‌واو کردووه، له ساڵی 1384ه‌وه هاتۆته نێو دونیای مۆسیقا و به ده‌نگه پڕ هه‌ست و سۆزه‌که‌یه‌وه لایه‌نگرانی تایبه‌تی خۆی کۆ کردۆته‌وه.
مه‌جید خهڕاتها ئه‌لبۆمه‌کانی “ته‌نیاترین ته‌نیا 1384″، “زه‌خمی زمان 1385″، “خوداحافزی 1386″، “ئاواره 1387″، “که‌نسڵ 1389″، “هه‌ستی تایبه‌ت 1390″، “ئیتر ده‌ڕۆم 1391″، “ئه‌وا ده‌ڕۆم 1394” پێشکه‌شی دونیای مۆسیقای ئێران کردووه.
نازناوه‌کانی مه‌جید خهڕاتها
“سوڵتانی هه‌ست” و “سوڵتانی خه‌م” و “ته‌نیاترین ته‌نیا” ئه‌و نازناوانه‌ن که دراونه‌ته خهڕاتها. هه‌رێمی کوردستانی عێراق یان ئه‌ورووپای چکۆله پێشینه‌یه‌کی دوور و درێژی له مۆسیقادا هه‌یه. ئه‌م ناوچه‌یه هه‌میشه له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی به‌ناوبانگی ناوچه‌که و جیهان پێوه‌ندی سفت و سۆڵی هه‌بووه و خه‌ڵکی هه‌ستیار و هونه‌ردۆستی هه‌رێم بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌یکه گۆرانیبیژانی جۆراوجۆر بچنه هه‌رێم و گۆرانییه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن و خه‌ڵکی هه‌رێمیش پێشوازییان لێ بکه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی مه‌جید خهڕاتها ئێستا خه‌ریکی فێربوونی زمانی شیرینی کوردییه. خهڕاتها ئه‌م دواییانه ئه‌لبۆمێکی به نێوی “ئه‌وا ده‌ڕۆم”ی بڵاو کردۆته‌وه که له‌م ئه‌لبۆمه‌دا یه‌ک له گۆرانییه‌کانی به مۆسیقای کوردی داناوه، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ڕۆشتینه لای و وتووێژێکی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵی ساز کرد و ئێوه‌ش ده‌قه‌که‌ی له ژێره‌وه ده‌خوێننه‌وه:
تکایه خۆتان زیاتر به خوێنه‌رانی ئێمه بناسێنن؟
من له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هونه‌رمه‌نددا له دایک بوومه، هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌ر و مۆسیقا ئاشنایه‌تییان هه‌بووه و ژه‌نیاری سازه جۆراوجۆره‌کان بوونه و منیش به‌ره‌به‌ره بوومه هۆگر و شوێنگری مۆسیقا، ئه‌ڵبه‌ت بنه‌ماڵه‌م زۆرتر لایه‌نگری مۆسیقای سونه‌تی بوون، به‌ڵام من ڕاکێشی مۆسیقای پاپ بووم.
له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه سازم ده‌ژه‌ند و گۆرانیم ده‌گوت و هه‌ر که ده‌ستم به گۆرانیبێژی کرد له‌گه‌ڵ هاندانی که‌سانی نزیکم ڕووبه‌ڕوو بوومه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی شوێنگری مۆسیقا و گۆرانیبێژی.
سه‌باره‌ت به یه‌که‌مین ئه‌لبۆم و ده‌سپێکردنی کارتان به شێوه‌ی پڕۆفێشۆناڵ بڵێن؟
یه‌که‌م جار به ئیمکاناتێکی زۆر که‌مه‌وه ده‌ستمان پێ کرد و ته‌نانه‌ت به هێدسێت گۆرانییه‌کانم خوێند و چاره‌نووس منی هێنایه ئه‌م بواره‌وه و له‌ڕاستیدا من گۆرانیبێژیم هه‌ڵنه‌بژارد به‌ڵکوو گۆرانیبێژی منی هه‌ڵبژارد.
ئه‌و هۆکارانه‌ی هانده‌رت بوون بۆ درێژه‌ی ئه‌م ڕێگایه چ بوون؟
ئه‌و کاته‌ی له ساڵی 1385 گۆرانی مسافرم بڵاو کرده‌وه و له‌گه‌ڵ پێشوازی به‌ربڵاوی خه‌ڵک ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه زۆرم پێ خۆش بوو و شاگه‌شکه بوومه‌وه و ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌یکه به‌هێزتر و توند و تۆڵتر شوێنگری مۆسیقا بووم و ڕێگای ژیانم به‌ته‌واوی گۆڕا.
ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه لهدایکبوویتهوه ده‌بیته گۆرانیبێژ؟
ئه‌گه‌ر سه‌د جاری دیکه‌ش له‌دایکبوومه‌وه دڵنیام شوێنی مۆسیقا ده‌گرم چونکه عیشقێکی جیاوازم به‌رامبه‌ر مۆسیقا هه‌یه، ژیانی من له ڕێگای کاری هونه‌رییه‌وه تێده‌په‌ڕێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پیشه سنووردار بکرایه بێ گومان مۆسیقا یان شێوه‌کاریم هه‌ڵده‌بژارد.
سه‌باره‌ت به شێوازی خۆتان له مۆسیقادا بۆمان بڵێن؟
هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له‌گه‌ڵ مۆسیقای هه‌ستۆکی ئاشنایه‌تییان هه‌یه و ته‌مه‌نی ئه‌م شێوازه‌ی مۆسیقا له مۆسیقای ئه‌لکترۆنیک درێژتره. ته‌مه‌نی مۆسیقای ئه‌لکترۆنیک ساڵێکه و خێرا ده‌بێته گۆرانییه‌کی کۆن و قه‌دیمی به‌ڵام ئه‌و گۆرانییانه‌ی که به شێوازی من ده‌وترێنه‌وه واته شێوازی هه‌ستۆکی چونکه هه‌ستی زیندووبوونیان هه‌یه و تیایاندا له ژه‌نیاری به توانا که‌ڵک وه‌رگیراوه، ههرمانتره و خه‌ڵکیش پێشوازی باشیان لێ ده‌که‌ن.
یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی گۆرانییه‌کانم ده‌قی گۆرانییه‌کانه که هێشتایش هه‌ڵوه‌ژاردنی گۆرانی و دانانی مۆسیقای گۆرانییه‌کانم بۆ خۆم داده‌نێم و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که کاره‌که‌م تایبه‌ت بێت.
هۆکاری خه‌مباربوونی شێوازهکهتان چییه؟
ئه‌ڵبه‌ت هه‌موویان خه‌مبار نین به‌ڵکوو زیاتر ههستۆکین و جارجار به خه‌مهێنه‌ر مانا ده‌کرێنه‌وه، بۆ خۆم لایه‌نگری شێوازی ههستۆکیم و چونکه بۆ خۆشم که‌سێکی هه‌ستیارم پێم خۆشه مۆسیقاکه‌م هه‌ستیار و کاریگه‌ر و پڕاوپڕ له هه‌ست و سۆز بێت.
خاڵێکی سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی که مۆسیقای ههستۆکییان پێ خۆشه له‌و که‌سانه‌ی که ناڕه‌زامه‌ندییان له‌و شێوازه هه‌یه زۆرترن، بیر و ڕای ئێوه سه‌باره‌ت به گۆرانیبێژه ژێرزه‌وینییه‌کان چییه؟
من نه‌یاری ده‌سته‌واژه‌ی مۆسیقای ژێرزهوینیم، چونکه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له بواری مۆسیقادا کار و چالاکی ده‌که‌ن هونه‌رمه‌ندن، هه‌ندێکیان به به‌ڵگه‌نامه‌وه کار ده‌که‌ن و هه‌ندێکیش له ڕێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان له ڕێگای سه‌ته‌لایت و هه‌ندێکیش له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه.
هه‌موو پێکه‌وه له جۆرێک کێبه‌رکێدان و ئه‌مه ڕای خه‌ڵکه که کاری باش و به کوالێتی هه‌ڵده‌بژێرن و پێشوازی لێ ده‌که‌ن.
هیوام ئه‌وه‌یه که هه‌مووی گۆرانیبێژان بگه‌نه ئامانجه‌کانیان ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت که هه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه له ئێران‌دا تایبه‌تمه‌ندی و سوودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ نموونه دانانی کونسێرت و … ڕێپێدراو ده‌کات.
سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی کوردستانی عێراق بۆمان بڵێن؟
ئه‌م دواییانه نهڕۆشتوومه کوردستانی عێراق به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردی ئێران پێوه‌ندیم زۆر باشه و لایه‌نگرانی مۆسیقا له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر له نێو کونسێرتهکانم ئاماده‌بوونیان هه‌بووه و تا ئه‌م ڕاده‌یه خه‌ڵکی کوردستانی عێراق ده‌ناسم. خه‌ڵکێکی زۆر گه‌رم و گوڕ و به‌هه‌ست و سۆزن و وه‌ک خه‌ڵکی ئێران لایه‌نگری مۆسیقان و شێوازه‌کانی مۆسیقای ئێرانیشیان پێ خۆشه وعاشقی خه‌ڵکی کوردزمانم.
ئه‌زموونه‌کانی ئێوه له مۆسیقای کوردی چییه؟
کوردستانی عێراق له بواری مۆسیقادا شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و خه‌ڵکیشی هونه‌ردۆستن و هونه‌رمه‌ندی زۆر گه‌وره و بهتواناشیان لێ هه‌ڵکه‌وتووه که بۆ نموونه ده‌توانم ئاماژه بده‌مه به‌ڕێز سه‌عید دڵشاد ژه‌نیاری ڤیۆلۆن. ئه‌م جۆره مۆسیقا لای من زۆر سه‌رنج ڕاکێشه و وه‌ک ژه‌نیار، دانه‌ری مۆسیقا و گۆرانیبێژ جار و بار مۆسیقای کوردی سهرۆدهرم بووه.
له بواری مۆسیقای کوردی‌دا چ که‌سانێک ده‌ناسن؟
هونه‌رمه‌ندان ناسر ڕه‌زازی و عه‌دنان که‌ریم وه‌ک گۆرانیبێژ و سه‌عید دڵشاد وه‌ک ژه‌نیارێکی به‌توانا و هونه‌رمه‌ندێکی جیاواز ده‌ناسم و له‌گه‌ڵ کاره‌کانیان ئاشنایه‌تیم هه‌یه.
سه‌باره‌ت به کار و ئه‌لبۆمه نوێکانتان بڵێن؟
نوێترین ئه‌لبۆمم ئه‌لبۆمی “ئه‌وا ده‌ڕۆم”ه که مۆزیک و ڕێکخستنی له‌لایه‌ن خۆم و به‌ڕێز حه‌مید ئهحهدییهوه ئه‌نجام دراوه و ناوی گۆرانییه‌کانی بریتین له: “ئه‌وا ده‌ڕۆم، ببووره، دڵشکاو، لاساری، عاده‌ت و باروون، که گۆرانی باروون به مۆسیقای کوردی دانراوه.
بۆ بیسه‌ره کوردزمانهکانتان چ به‌رنامه‌یه‌کتان هه‌یه؟
ئێستا خه‌ریکی فێربوونی زمانی کوردیم و پێم خۆشه گۆرانییه‌ک به زمانی کوردی پێشکه‌شی خه‌ڵکی کوردزمان بکه‌م و هیوادارم به‌رهه‌مێک پێشکه‌ش بکه‌م که وه‌ک کاره‌کانی پێشووم به‌دڵیان بێت و بمێنێته‌وه.
پلانێکتان بۆ کونسێرت له کوردستانی عێراق نییه؟
سه‌باره‌ت به کونسێرت قسه کراوه به‌ڵام یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه به‌ڵام ئێستا خه‌ریکی به‌رنامه‌داڕشتن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌م تا له خزمه‌تی خه‌ڵکی به‌ڕێز و هونه‌ردۆستی هه‌رێمی کوردستان بووین.
پێشنیاری ئێوه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که پێیان خۆشه بێنه بواری گۆرانیبێژی چییه؟
بۆ خۆم به پاره و … نه‌بوومه‌ته گۆرانیبێژ، هه‌ر که‌س هه‌ست ده‌کات لێهاتوویی و توانای هه‌یه، باشتره ده‌نگ و وێنه‌ی خۆی تۆمار بکات و بڵاوی بکاته‌وه و پاش بڵاوبوونه‌وه سپۆنسه‌رێک بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
بۆ لایه‌نگرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستانی عێراق چییه؟
له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و فه‌یسبووک و ئینستاگرام له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه پێوه‌ندیم هه‌یه و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌که‌م، له هه‌رێمی کوردستان ناوه‌ندی لایه‌نگرانی من 10 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و من وێنه‌کانی لایه‌نگرانم له چوارچێوه‌ی سه‌کۆی لایه‌نگرانی مه‌جید خهڕاتها ده‌بینم و سپاس و ده‌ستخۆشی هه‌مووی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌م.
ناونیشانی ئێوه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بۆ لایه‌نگرانتان چییه؟
(majidkharathaoriginal) که به به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆم و بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دانراوه و ڕێگایه‌کی دیکه بۆ لایه‌نگرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژماره‌ی 3000480480یه که هه‌ر که کونسێرتم بێ کورته‌نامه‌یان بۆ ده‌نێرم و لایه‌نگران بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ من ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کانم و براکه‌م واته دوکتۆر سه‌عید خهڕاتها پێوه‌ندی بکه‌ن.
(dr.saeed.kharatha- instagram)
و دوایین قسه‌ی مه‌جید خهڕاتها…
سوپاسی خه‌ڵکی کوردستانی عێراق و هه‌مووی ئه‌و کوردزمانانه‌ی ده‌که‌م که لایه‌نگری منن و په‌یامی من ئه‌وه‌یه که له خهمهکانتاندا خه‌مبارم و له شادییهکانتانا شادم، هیوادارم قه‌ت قه‌ت له‌گه‌ڵ شه‌ڕ ڕووبه‌ڕوو نه‌بنه‌وه و بۆ هه‌تاهه‌تایه له ئاشتی و ئارامیدا بژین. له کۆتاییدا سوپاسی دوکتۆر سه‌عید خهڕاتها ده‌که‌م بۆ هاوکاری پێویستی ئه‌م وتووێژه.