بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیش و کارە پڕ سترێسەکان و هەلومەرجی ئابوری بوونەتە هۆکاری ئەوەی کە ئێوە هەست بەوە بکەن زیاتر لەوەی ئاسایی بێت، تەمەنتان چووەتە سەرەوە. پسپۆڕان دەیانەوێت ئەم خێراییە کەم بکەنەوە بەڵام باس لە چەند هۆکارێکیش دەکەن کە دەبنە هۆی ئەوەی کە زووتر هەست بە پیری بکەن.
ئێوە چەندین ئەرکتان لە ئەستۆیە
چەندین ئیش و کار لە ئەستۆ دەگرن و بەمەش گوشاری سەر خۆتان زیاد دەکەن. ڕەنگە خەڵک بیر بکەنەوە کە ئەمە کارێکی باشە بەڵام دەبێت بزانن ئەو سترێسە زۆرەی کە لە سەر ئێوەیە تووشی خەمۆکیتان دەکات. باشترە لە سەر یەک ئیش بن و بە کۆتایی بگەێنن، ئەوەی کە ئێوە بتوانن هاوکات چەند ئیش بەڕێوە ببەن، ڕەنگە جێی شانازی ئێوە بێت بەڵام زیان بە تەندرووستیتان دەگات.
ئێوە لە شەو و ڕۆژێکدا کەمتر لە 5 کاتژمێر دەخەون
خەوتنی 7 کاتژمێر لە شەو و ڕۆژێکدا باشە. ئەگەر نیشانەکانی کەم خەویتان هەیە، زووتر بخەون تا وزەی پێویستتان لە ڕۆژدا هەبێت و کەمبوونی هێزی زاکیرە، لەبیرچوونەوە یان قەڵەوی ڕوو لە ئێوە نەکات.
کەمتر خۆتان لە خواردنی زەڵاتەکان بە دوور دەگرن
بەدەر لەوەی کە قەڵەوی یەک لەو هۆکارانەیە کە ئێوە پیرتر پیشان دەدات، پسپۆڕانی بواری پێست و قژ لەو بڕوایەدان کە شەکرە زیان بە خانەکانی جەستە دەگەێنێت، ئەم ڕووداوەش دەتوانێت ببێتە هۆی لەناوچوونی درەوشاوەیی، زیاتربوونی چرچیی پێست. ئەگەر دەتانەوێت پێستێکی گەشتان هەبێت، شەکری شیرین کەم بەکار بێنن.
زیاتر حەزتان لە بینینی تەلەفزیۆنە
ڕاستە کە هەمووان حەزمان لە بینینی دراما و فیلمە، بەڵام ئەگەر بەردەوام لە نزیکەوە تەلەفزیۆن ببینین ڕووداوێکی باش چاوەڕوانمان ناکات. ئەوانەی کە بە شێوازی مامناوەند شەش کاتژمێر لە ڕۆژدا تەلەفزیۆن دەبینن دەزانن کە پێنج ساڵ کەمتر لە هاوتاکانی خۆیان ژیان بە سەر دەبەن. کاتێک کە ئێوە بۆ ماوەی 30 خولەک دادەنیشن، جەستەتان شەکرە دەباتە خانەکانی و ئەمەش قەڵەویی لێدەکەوێتەوە. ئەگەریش تەلەفزیۆن دەبینن هەر 30 خولەک جارێک هەستن و چەند هەنگاوێک پیاسە بکەن.
کرێم بەکار ناهێنن
پێستی چواردەوری چاو لە پێستی دیکەی جەستە ناسکترە و خێراتر بەرزبوونەوەی تەمەن پیشان دەدات. شێداریی پێستی دەوروبەری چاو دەتوانێت ئێوە بەتەمەنتر پیشان بدات. کرێمەکانی چاو ڤیتامین A ی زۆریان هەیە، نەرمکەرەوەکان و ئەوانەی شێدار دەکەنەوە، ئەنتی ئۆکسیدان، هیالورۆنیک ئەسید و ڤیتامین C یان زۆرە.
تەنیا لە پشووەکاندا کرێمی دژە هەتاو بەکار دێنن
دەچنە گەشت و سەیران و کرێمی دژە هەتاو بەکار دێنن، بەڵام ڕۆژانە ئەوە لەبیر دەکەن. بە درێژایی ڕۆژ شۆفێری دەکەن و یان بە پیاسە هەندێک شوێن دەگەڕێن و یەکێک لە هۆکارەکانی پیربوونی خێرا، بەکارنەهێنانی دژە هەتاوە، تەنانەت کاتێک هەوا هەوری و بارانییە تیشکی هەتاو دەمێنێتەوە و دەبێت کرێمی دژە هەتاو بەکار بێنن.
بەشێکی زۆری ڕۆژ دادەنیشن
هەموومان لەوە ئاگادارین کە ئەگەر جوڵەی ڕۆژانەمان نەبێت چەندە مەترسیدارە، ئەوانەی کە بەشێکی زۆری ڕۆژ لە سەر کورسی دادەنیشن، مەترسییەکی زۆریان لە سەرە. توێژینەوەکانی جورناڵی پزیشکی وەرزشی بەریتانیا ئەوەی پیشان داوە کە ئەوانەی ژیانێکی چالاکیان هەیە 10 تا 13 ساڵ زیاتر ژیان بە سەر دەبەن.
زیاتر جوانکاری دەکەن
جوانکاری ڕادەبەدەر، بە تایبەت ئەو کرێم و مادانەی ئێستا هەیە، زیان بە پێست دەگەێنێت، مادە کیمیاییەکان پێست وشک دەکەن و دەبنە هۆی چرچبوون و پیربوونی خێرا.
چەورییەکان لە ڕێجیمی خۆراکیی خۆتان ناهێڵن
زۆربەی چەورییەکان بۆ پاراستنی تەندرووستی و جوانیی ڕواڵەت پێویستە. ئەسیدەکانی چەوری ئۆمێگا 3 دەبنە هۆی تەندرووستی دڵ و لە ماسییەکانی وەک سەلەمون و هەندێک چەرەسات و گوێزدا هەیە. ئەم مادە خۆراکییانە ڕێگری لە چرچبوونی پێست دەکەن و دەبنە هۆی پاراستنی تەندرووستی دڵ و مێشک. ئەکادیمیای خۆراک و ڕێجیمی خۆراکی ئامۆژگاریی کردووە کە لانیکەم هەفتەیەک دوو جار لە ژەمە خواردنەکاندا ماسی هەبێت.
بە دەموچاوەوە لە سەر سەرینەکان دەخەون
خەوتن لە سەر سەرین دەتوانێت ببێتە هۆی چرچبوونی پێست و خێراتربوونی پرۆسەی پیری.
ماڵەکەتان زۆر بە گەرمی دەهێڵنەوە
گەرمبوونی ماڵەکان لە وەرزی سەرمادا ئەگەر زۆر بێت زیانی هەیە، ئەم کارە شێداریی هەواکە لە ناو دەبات، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونی پێست و بەرە بەرە دەبێتە هۆی پیربوون./.