بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پێکهاتەکانی دیکەی ئەم گوڵە دەتوانین ئاماژە بە سلنیۆم، مەنیەزیۆم و پۆتاسیۆمی هەیە کە یارمەتیدەری بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری جەستە دەبن.
چەند تایبەتمەندییەکی گوڵی سور بریتین لە:
دابەزینی کێشی جەستە:
گیراوێکی گوڵی سور خواردنێکی بێ کالۆرییە کە بۆ دابەزینی کێش یارمەتیدەر دەبێت و ئەگەر لە ڕێجیمێکی لاوازیی تایبەت کەڵک وەردەگرن باشترە ئەم گیراوە لە نێوان ژەمە خواردنەکاندا بۆ دابەزینی ئیشتیا بەکاری بێنن.
جگەر و گورچیلە:
گوڵی سور تایبەتمەندی دیۆرتیکی هەیە و ڕێژەی مێز زیاتر دەکات و لە ئەنجامی ئەمەش کارکردنی گورچیلەکان باشتر دەکات، هەروەها لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم گوڵە بۆ پاککردنی گورچیلە باس کراوە.
فشاری خوێن:
فشاری خوێن بە کێشەیەکی گەورە دادەنرێت، گوڵی سور یەک لەو دەرمانانەیە کە بۆ چارەسەرکردنی دەرمانی فشاری خوێن کاریگەرە و دەبێتە هۆی دابەزاندنی. بۆنکردنی دوو هەفتەی ئەم گوڵە بۆ دابەزینی فشاری خوێن بەسوودە.
شەکرە:
خواردنی گیراوی گوڵی سور بۆ ئەوانەی شەکرەیان هەیە زۆر بەسوودە. لە بەر ئەوەی کە بە دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن بە ڕێگری لە کاربۆهیدراتەکان لە ڕیخۆڵەی بچووک یارمەتیدەری دابەزینی شەکرە لە خوێن دەبێت./.