بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە حەفتا و سێهەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی ترافیکی شاری تاران کە بە ئامادە بوونی عەلیڕەزا زاکانی بەڕێوەبەری شارەوانی شاری تاران و نوێنەری دەزگا پەیوەندیدارەکانی بواری هاتووچۆی تاران بەڕێوە چوو، باس و خواست لە سەر بەڕێوە چوونی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران لە ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی یەکەمین بڕیاری دانیشتنی ئەنجوومەنی ترافیکی شاری تاران بوو کە نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ، پۆلیسی هاتووچۆی تاران، شۆرای ئیسلامی شاری تاران و پارێزگاری بیروڕای خۆیان لە سەر گواستنەوەی پێشانگاکان بۆ شاری هەتاو (شهر آفتاب) ڕاگەیاند و لە کۆتاییدا بە ڕەزامەندی شارەوانی شاری تاران و ئامادە بووانی دانیشتنەکە، شاری هەتاو بۆ بەڕێوەچوونی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران پەسەند کرا.
لە چەند ڕۆژی دواییدا دەنگۆی دژایەتی شۆرای ئیسلامی شاری تاران و پۆلیسی تاران لە سەر بەڕێوە چوونی پێشانگای کتێب لە موسەلای ئیمام لە ئارادا بوو کە لە کۆتاییدا بە بڕیاری لێژنە و پەسەند کردنی شاری هەتاو بۆ ئەم پێشانگایە کۆتایی پێهات