بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی گەلی فەڵەستین ئیدانە کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کوشتار، تیرۆریزم و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان لە دژی گەلی فەڵەستین، سیاسەتی تاوانبارانە و دژە مرۆڤانەی ڕژێمی زایۆنیستی و پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان دەسەلمێنێت.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، جەختی لە سەر پاڵپشتی بەردەوام لە گەلی فەڵەستین کردەوە./.