بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردەوە کە لەم قۆناغە هەستیارەدا کە خەباتگێڕانی تێکۆشەری فەڵەستینی تێپەڕی دەکەن، ڕۆڵەکانی ئەم گەلە خۆڕاگرە بەرەنگاری ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دەبنەوە، ئەویش لە بەرامبەر چاو و گوێی بانگەشەکارانی بەرگری لە شووناسی عەرەبی کە ویژدانی خۆیان فرۆشتووە و لە گەڵ شەیتان سازشتیان کردووە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە ئەمڕۆ هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان لە دژایەتی ئەم دەسدرێژییە ئاشکرایە ڕادەگەێنین و جەخت لە سەر پاڵپشتی هەمیشەیی لە ڕۆڵەکانی گەلی زامداری فەڵەستین لە دژی زایۆنیستەکان و سەرجەم سازشتکاران دەکەینەوە، دوژمنانی مرۆڤایەتی کە بە فریو و درۆ بانگەشەی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن و ئەوانەی کە زوڵم و ستەمیان کردووە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەزانن کە چ دۆزەخێکی تۆڵەسەندنەوە دەبینن./.