بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەزهەر محەممەد ساڵح جەختیکردەوە کە داهاتەکانی عێراق دەبێت بخرێنە وەبەرهێنانەوە و لە وەبەرهێنانیشدا کەڵک لە هێزی مرۆڤی عێراقی وەربگیردرێت.
ناوبراو وتی کە داهاتی نەوت بەرزبووەتەوە و بەمەش داهاتەکانی عێراق زیادی کردووە و پێویست بە قەرزی دەرەکی ناکات.
وەزارەتی نەوتی عێراقیش پێشتر ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە زیاترین داهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوتی لە 50 ساڵی ڕابردوو لە مانگی ئاداری 2022 دەست کەوتووە./.