بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژان ئیۆ لۆدریان شەوی پێنج شەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ دیمێترۆ کولبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، وتی کە پاریس باڵیۆزخانەکەی بۆ شاری کیێف دەگەڕێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی کە ئەم گەڕانەوە لە زووترین کاتدا دەکرێت و دەرفەتی ئەوەش دەدات کە پاڵپشتییەکان لە ئۆکرانیا لە بەرامبەر ئەو شەڕەی ڕووسیا لە 24 ی شوباتی ڕابردوو دەستیپێکردووە، زیاتر بێت.
فەرەنسا سەرەتای مانگی ئاداری ڕابردوو، باڵیۆزخانەکەیی بۆ شاری لویۆی ئۆکرانیا گواستەوە./.