بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیتەی باڵای چاودێریی کۆنگرەی ” فەڵەستین، پرسی سەرەکیی ئۆممە ” لە یەمەن ڕۆژی چوارشەممە سێهەم کۆبوونەوەی خۆیی بە سەرۆکایەتی عەبدولعەزیز بن حەبتور سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانی ئەم وڵاتە بەڕێوەبرد.
ناوبراو لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە ئامانجی فەڵەستین پرسی سەرەکی لە ناوەندە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەمێنێتەوە و وتی کە ئەمڕۆ یەمەن ڕۆڵی سەرەکی بۆ پرسی فەڵەستین دەگێڕێت.
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانی یەمەن وتی: کۆنگرەی فەڵەستین بە بۆنەی پاڵپشتی لە خەبات و خۆڕاگری لە ڕێگای بەرگری لە ئامانجەکانی گەلی ئەم وڵاتە پێکهێنراوە.
زەیفوڵڵا شامی وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانی یەمەنیش بە کەناڵی المسیرە ی ڕاگەیاند کە ئەم کۆنگرەیە گرنگییەکی زۆری هەیە و لە قۆناغێکی هەستیاردا بەڕێوە دەچێت و پێویستی بە زیاترکردنی هەوڵەکان بۆ پاڵپشتی لە قودس هەیە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە پرسی فەڵەستین بە گرنگترین پرس بۆ موسڵمانان دادەنرێت و وتی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت ئەم ڕاستییە لە ناو ببات./.