بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە ئاسایشی ئێران و عێراق پێکەوە بەسراوە، ئێران و عێراق دوو وڵاتی دراوسێن و پەیوەندییەکی سیاسی، ئابوری، ڕۆشنبیری، جوگرافیا و مێژووی هاوبەشیان پێکەوە هەیە.
ناوبراو وتی:کاتێک کێشەیەکی ئەمنی هەبێت دەبێت ڕێگای وتووێژ بگرینەبەر، دەرگاکان بۆ وتووێژ کراوەیە لە بەغدا و هیوادارین ئەو درگایەش لە تاران کراوە بێت کە لە سەر ئاسایش وتووێژی ڕاشکاوانەمان پێکەوە هەبێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: برایانی ئێرانی هەندێک سکاڵایان لە سەر پرسە ئەمنییەکان هەیە و دەبێت بە ڕاشکاوانە لە سەر ئەمە وتووێژ بکەین و کێشەکان لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکەین، هەروەها سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران – سعوودیە وتووێژ کرا.
فۆئاد حوسێن وتی: هیوادارین لە وتووێژ داخراو و نهێنییەکانی ئێران و سعوودیە بگەینە وتووێژی ئاشکرای نێوان هەر دوو وڵات./.