بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە بە هۆکاری بێ بنەما و بە بێ هیچ بەڵگەیەک پەنجەی تۆمەتی بەرەو ڕووسیا ڕاکێشاوە.
باڵیۆزخانەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە نە چەکی کیمیایی هەیە و نە دەتوانێت بەکاری بێنێت لە بەر ئەوەی کە سەرجەم ئەو چەکانەی لە ساڵی 2017 لەناو بردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە داوا لە ئەمریکا دەکەین واز لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بێنێت و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی بۆ لەناوبردنی چەکە کیمیاییەکان جێبەجێ بکات لە بەر ئەوەی چەکە کیمیاییەکانی ئەمریکا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە سەر مرۆڤایەتی./.