بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمەکانی «سردر» لە دەرهێنان و نووسینی مستەفا میهرەبان و ئامادەکاری ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران بەشی ڕوودبار و کورتە فیلمی «دستها» لە دەرهێنانی پەرویز ڕەجایی لە شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی One Earthی هێندووستان بەشدار بوون.
لە پوختەی چیرۆکی کورتە فیلمی «سردر»دا هاتووە: «فیلمسازێک بۆی دەردەکەوێت ئەو ئەو پلانە فیلمانەی چەن ساڵ پێش لە نەنە شەهبانوو گرتوویەتی چێرۆکەکەی ناوونە . بۆیە بڕیار دەدا لە باروودۆخی دژواری پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنادا سەردانی باشووری گیلان و گەڕەکی نەنە شەهربانوو بکات تا چیرۆکی فیلمەکەی تەواو بکات و…
کورتە فیلمی «سردر» لە بابەتی کۆرۆنادا پێشتر لە پێنج فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا لە وڵاتانی کەنەدا، ئیتاڵیا، هێندووستان و تورکیا بەشداری کردووە.
کورتە فیلمی «دستها/ دەستەکان» دەرهێنانی پەرویز ڕەجایی لە پەنجا و دووهەمین بەشدار بوونی نێودەوڵەتیدا لە فێستیڤاڵی One Earthی هێندووستان دا بەشدار بووە.
لە پووختەی کورتە فیلمی »دستها/دەستەکان»دا هاتووە: ئەم کورتە فیلمە فیلمێکی شاعیرانە و فەلسەفییە.
گێڕەرەوەی ناچاری و دەسەڵاتی هەڵبژاردنی ئەو بوونەوەرانەیە لە ژیاندا دەردەکەون. هەندێکیان لە ناچاری و بێدەنگیدان تا دەستێک ڕێگایان بۆ دیاری بکات و هەندێک هەوڵ دەدەن ڕێگا دیاری بکەن.
فێستیڤاڵی One Earth پرۆگرامێکی کورتە فیلم و میوزیک ڤیدیۆیە کە شەشەمین خولی بریتین لە لێژنەی ناوبژیوانانی Grammy Award، ئۆسکار و زانایانی بەشی مۆسیقا و فیلم و بەڕێوەبەرانی باڵای ئەم پیشەیە بەڕێوە دەچێت. خەڵاتەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەنیمەیشێن، کورتە فیلم، چیرۆکە فیلم و بەڵگە فیلم ئەدرێت بەو دەرهێنەر و میوزیسیەنانەی کە لە هونەر و تاناییەکانیان بۆ باشتر کردنی ئەم جیهانە کەڵک وەردەگرن.