بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی گومرکی ئێران ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لە گەڵ سوریا ڕاگەیاند.
بە پێی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ سوریا لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، نزیکەی 133 تەن بە بەهای 218 ملیۆن دۆلار بووە.
ڕوحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی ڕێکخراوی گومرکی ئێران وتی: بەراورد بە ساڵی پێشووتری، هەناردەی ئێران بۆ سوریا لە سەدا 6 لە کێش و لە سەدا 79 لە بەهادا بەرزبوونەوەی هەبووە.
وتیشی کە هاوردەی ئێران لە سوریاش لە ساڵی ڕابردوو 295 هەزار تەن بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار بووە کە لە کێشدا لە سەدا 55 و لە بەهادا لە سەدا 73 بەرزبوونەوەی هەبووە./.