فیلیپ هاموه‌ند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له ڕێ و ڕه‌سمی ده‌سپێکی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌ی بونیات نانی بنکه‌ی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته له به‌حره‌ین به‌شداری کرد.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، له‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌دا که به ئاماده‌بوونی شێخ خالید بن حه‌مه‌د ئالی خه‌لیفه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئاستی هاوکارییه‌کانی نێوانیان کرده‌وه.
به‌رپرسانی به‌ریتانیا و به‌حره‌ین سه‌باره‌ت به بونیات نانی ئه‌و بنکه ده‌ریاییه له به‌نده‌ری مه‌لیک سه‌لمان له دسمبێری 2014 گه‌یشتبوونه ڕێکه‌وتن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له میانه‌ی ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌دا وتی: به‌ریتانیا له ڕیزی وڵاتانی زلهێزی جیهاندایه که ڕۆڵێکی به‌رچاوی له دابین کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که و جیهان هه‌یه و بونیات نانی بنکه‌ی ده‌ریایی به‌ریتانیا له وڵاتی به‌حره‌ین پیشانده‌ری پابه‌ندبوونی هه‌ر دوو وڵاته به ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.