جام کوردی – سۆران عه‌زیز ماوه‌ی چوار وه‌رزه بۆ یانه‌ی هندرێن له خولی نایابی كوردستان یاریی ده‌كات و تا ئێستا ده‌یان گۆڵیشی تۆمار كردووه، كه دواترینیان له یاری رابردوو بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
سۆران راگه‌یاند: “ره‌نگه نه‌بوونی یه‌ده‌گی باش له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌مان، كاریگه‌ریی هه‌بووبێت له دابه‌زینی ئاستی تیپه‌كه‌مان و خراپیی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین و تا دواچركه‌ی خوله‌كه ركابه‌ریی له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كه‌ین”.
گوتیشی: “پشتمان به خوا و ده‌سته‌ی كارگێڕی و ستافی مه‌شق و ته‌واوی یاریزانان قایمه، هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و تا دوایاریی ده‌جه‌نگین”.
سۆران عه‌زیز هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویسته یاریزان له هه‌ر تیپێكدا بێت دڵسۆز بێت بۆ تیپه‌كه‌ی، دڵی به تیپه‌كه‌ی بسووتێت و هه‌وڵی ته‌واوی خۆی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن، چونكه له كۆتاییدا هه‌مووان له ئه‌نجامه‌كان به‌رپرسیارن، جا خراپ بێت یان باش.
سۆران عه‌زیز له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات و پێشتر بۆ یانه‌ی برایه‌تی یاریی كردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له زۆربه‌ی یارییه‌كان له پێكهاته‌ی هندرێن یاریزانێكی سه‌ره‌كی بووه و رۆڵێكی باش بووه.