بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ته‌واوى یارییه‌كان كاتژمێر ٣:٣٠ـى ئێواره فیكه‌ى ده‌ستپێكى لێ ده‌درێت و یاریگه‌ى شێروانه‌ش بێ هانده‌ر تا راده‌یه‌ك یارییه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه له ئامێز ده‌گرێت .
یارییه‌كه له نێوان شێروانه‌و سیروانى نوێ ده‌بێت ، سیروان سبه‌ى به یه‌كسانبوون یان بردنه‌وه راسته‌وخۆ نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا مسۆگه‌ر ده‌كات .
له‌سه‌ر یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریریش له یارییه‌كى به‌هێز ، چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێته میوانى هه‌ولێرو تیپى میواندار ئه‌مساڵ دۆخى باش نییه‌و هه‌ره‌شه‌ى دابه‌زینى بۆ خولى پله‌یه‌ك له‌سه‌ره بۆ سه‌ركه‌وتنیش یانه زه‌ردپۆشه‌كه چه‌ندین یاریزانى خولى عێراقى تیپه‌كه‌ى خستۆته ریزه‌كانى .
له یارییه‌كى تر له‌سه‌ر یاریگه‌ى زانكۆ ، نه‌ورۆز میواندارى یانه‌ى سۆران ده‌كات و سه‌یدسادقیش له نێو ئاپۆراى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى میواندارى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌كات و شه‌قڵاوه‌ش به‌رامبه‌ر هندرێنى دووه‌م یاریده‌كات زاخۆش به‌رامبه‌ر ئارارات یارى ده‌كات و دهۆكیش به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان